تشرینی دووه‌م 26, 2018 21:01 Asia/Tehran
  • عیراقچی: بەرجام لە دۆخی دژوار دایە

جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکە بەرژەوەندی ئابووری ئێران لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وهەڵوەشانی بایکۆتەکان بەدیی نەهاتووە ، وشداری دا کە ئەم ڕێککەوتنە لە دۆخێکی دژوار دایە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەیید عەباس عراقچی " جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە سێهەمین سمیناری هاوکاریەکانی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران وئوروپا لە بروکسیل وتی: بەرجام دەستکەوتێکی سیاسی گرینگە وئێران بەشێوەی تۆکمە بە وادەو بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنە پێبەندە بەڵام ڕاستی ئەمەیە کە هێشتا ڕێکارەکانی کردەیی ، مکانیسم گەلێک کە ئێران بتوانێ لە سودوقازانجەکانی ئابووری بەرجام بەهرەمەند بێت ، بەدی نەهاتووە. عراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە، داسەپانی هەمدیسانی بایکۆتی ئەمریکا ، کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سودو قازانجی بەرجامی لەسێفر نێزیک کردووە وتی: بەرجام هیی ئەمریکا یا ئێران نیە، بەڵکۆ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتیە کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەچوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١پشت ڕاستیان کردووەتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەمریکا ئەم بڕیارنامەیەی بنپێکردووە ووڵاتانی تریش بە هۆی پەێرەوی کردنی لێ سزادەدات. جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیران وتی: وەگەڕ خستنی مکانێزمی تایبەتی ماڵیی ئوروپا بۆ بەردەوامی هاوکاریەکانی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی وجێ بەجێ کرانی پەیوەست کراوی سێی بەرجام پیویست وزەروریە . دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای بە شێوەی یەک لایەنە وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەیب بەرجام چووە دەرێ وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند. خۆلی یەکەمی بایکۆتەکان لە حەوتی ئۆت جێ بەجێ کرا، خۆلی دوهەمیش پێنجی نوامبەر بە فەرمی جێ بەجێ کرا. ئەم کردەوەیەی ترامپ لەگەڵ مەحکومیەتی بەربڵاوی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ