تشرینی دووه‌م 30, 2018 07:47 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و تورکیا لە سەر هاتنەدیی بازرگانییەکی ٣٠ ملیار دۆلاری لە نێوان دوو وڵات

سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی هاتنەدیی بازرگانیی ٣٠ ملیار دۆلاریی لە نێوان دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی یازدەهەمین کۆڕی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە دیداری "بنعەلی یەلدیریم" هاوتای تورکیایی خۆی لە ئەستەموڵ،  ئێران و تورکیای بە دوو هاوبەشی گرینگی  ئابووریی ناوچەکە زانی و وتی هەر دوو وڵات لە کەشی گوشار و بایکۆتدا پێویستیان بە هاوکاریی بەرامبەر هەیە.

لاریجانی کەڵک وەرگرتن لە دۆلاری وەکوو چەکی سارد بە یەکجار ناشیاو  و نامرۆیی زانی و وتیشی؛ ئەو کردەوەی ئەمریکا هەموو وڵاتانی جیهانی وەبیری ئەوە خستۆتەوە کە هەوڵ بدەن  بۆ کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتمانی خۆیان لە سات و سەودا بازرگانییەکانیاندا.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزی لە ئەفغانستان، ئێراق، سووریا ، یەمەن و لیبی زانی و وتی: ئامانجی واشینگتۆن لە ئاراستەی ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی و لە بیر کردنی مەسەلەی فەلەستینە بەڵام هەرگیز سەرناکەوێ.

سەرۆک پەرلەمانی تورکیایش دیدار لەگەڵ لاریجانی جەختی کرد: پێوەندیی بازرگانی ئێران و تورکیا دەبێ هەتا ئاستی ٣٠ ملیار دۆلار بەزر ببێتەوە و بەرتەسکییەکان نابێ دوو وڵات لە گەیشتن بەو ئامانجە دوور بخاتەوە.

یەلدیریم بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا وەکوو چەکێک کەڵک لە دۆلار دەگرێ، وتیشی: کردەوەکانی ئەمریکا لە بواری ئەرزیدا دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

یازدەهەمین کۆبوونەوەی سێ ڕۆژەی کۆڕی گشتیی پەرلەمانە ئاسیاییەکان (APA) بە بەشداریی ٢٣ وڵات لەوان ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە دروشمی "پەرە سەندنی ڕەونەق و گەشاوەیی ئابووریی ئاسیا" لە ئەستەموڵی تورکیا دەست پێبوو.

سەرپەیڤ