کانونی یه‌که‌م 03, 2018 16:00 Asia/Tehran
  • قاسمی : میکانیزمی دراڤیی ئێران و یەکێتی ئوروپا خەریکە پێوشوێن دەگیردرێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: میکانیزمی دراڤیی ئێران و یەکێتی ئوروپا "SPV" هەروا پێوشوێن دەگیردرێ و چاوەڕوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوبارەوە بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرایە.

بەپێی ڕاپۆری پەیامنێری بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک لەگەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەبارەی میکانیزمی دراڤیی ئێران و یەکێتی ئوروپا ناسراو بە SPV وتی: لەبەر هۆوهەگەری تایبەت جارێ چوارچێوی ئەو بەرنامەیە بەتەواوەتی تۆکمە نەکراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە تاران سورە لەسەر ئەوەی لایەنەکانی بەرامبەر، بەئیرادەو لێبڕاویی زیاتر هەنگاو بنێن هەتا دەسپێکرانی میکانیزمی دراڤیی نێوان دوولایەن، پراکتیکی بکرێ.

قاسمی لەبارەی درێژبوونەوەی کاتی جێ بەجێ کرانی پەیمان و بەڵێنییەکانی ئوروپا پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ڕەوتی جێ بەجێ کرانی میکانیزمی دراڤی، کاتبەرەو ئاڵۆزیی پرسەکە لەگەڵ زەخت وگوشاری لەڕادەبەدەری ئەمریکا، کەندو کۆسپی دروست کردووە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی شەۆپلی نوێی پڕوپاگەندەی ئەمریکا لەدژ بەرنامەی مووشەکیی ئێران و قسەکانی "برایان هوک" سەرۆکی گرووپی هەوڵدان لەدژ ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بوونی بژارەی سەربازی وتی: بەشی زۆری لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بۆ وەڵامدانەوە ناشێ، چونکە هەر لەبنەڕەتڕا نامەنتقین.

قاسمی پێی داگرت: بەهێزکرانی توانانی بەرگریی بەشێکە لە سیاسەتی بەرگری و پێشگریی کۆماری ئیسلامی و کەسانی دیکە ناتوانن پێش بە بەهێزکرانی توانای بەرگریی ئێران بگرن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەکاتێکدا کە ئەمریکا چەشنی جۆراوجۆری چەکی وێرانکەر هەناردەی وڵاتانی ناوچە دەکا و قەیران دەنێتەوە، بێگومان ناتوانێ راسپێری بکا بە وڵاتانی دیکە لەمەڕ بەهێزکرانی توانی بەرگری . قاسمی وتی: پرسی بژارەی سەربازی لەدژ ئێرانیش ئیکسپایەر و ماوەی بەسەرچووەو جێ بەجێ کرانی ئەستەمەو ئەو پرسەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئەزموونیی هوک چونکە ئێران وڵاتێکی بەتوانایەو جیاوازە لەوڵاتانی دیکە کە هێرشیان کراوەتەسەر. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە بەردەوامی بانگەشەی پڕهەڕەشەی ئەمریکا دژ بە ئێران و جم و جۆڵی دەزگەی دیپلۆماسی پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: هەڕەشەو گوڕەشەی واشنگتۆن لەدژ تاران بابەتێکی تازە نییە بەڵکوو "دوژمنیی ئێران کردن"و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی ئێران لە سیاسەتە ئاشکراکانی ئەمریکا پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بووەو هەیە. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەوەڵامدانەوە بە پرسیاری پەیامنێری بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لەبارەی دانیشتنی نێودەوڵەتیی ژنێڤ بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەفغانستان وپێداگریی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەسەر دەوری وڵاتانی دراوسێ لەوان ئێران سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی ئەفغانستان وتی: ئێران هەردەم بۆ هێنانەدی ئاشتی و چەسپاندنی ڕەوشی ئەفغانستان ئامادەیی ڕاگەیاندووەو بێگومان حکومەتی ئەفغانستان ئاگاداری دەوری جێگیرکەری ئێرانە.

سەرپەیڤ