کانونی یه‌که‌م 05, 2018 17:18 Asia/Tehran
  • زەریف: توانای بەرگریی ئێران ، دانوستانی لەسەر ناکرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەردەم جەخت لە توانا موشەکییەکانی دەکا، وتی: توانای بەرگریی ئێران، بۆ دانوستان ناشێ.

"محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەو وڵاتانەی لەبارەی توانای بەرگریی ئێران لێدوان دەکەن، ئەوانەن کە بەملیاران دۆلار چەکئامێریان رژاندۆتە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا و بوونەتە مایەی ناهێمنی و ئاڵۆزیی لەو ناوچەیە.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی بەرگریی ئێران، پێشگرانەیە، وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێ داوا لە وڵاتێکی سەربەخۆ و مەزنی وەک ئێران بکات خاوەن ئامێری بەرگریی خۆی نەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە جم و جۆڵی ئەم دواییەی ئەمریکا لەبارەی پرسی مووشەکیی ئێران وتی: ئەمریکییەکان چەندین جار دانیان بەوەداناوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، چالاکیی مووشەکیی ئێران قەدەغە ناکا.

زەریف لەبارەی بڕیارە نوێکانی یەکێتی ئوروپا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیش وتی: ڕێککەوتنی یەکجاریی ئەنجامی گرتووەو لەداهاتوویەکی نزیکدا میکانیزمی ئاڵووێرە دراڤییەکانی ئێران و ئوروپا (SPV) تۆمار دەکرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئوروپییەکان دەیانەوێ ئەو قۆناخە بەنهێنی پێوشوێن بگرن هەتا بگەنە ئەنجام چونکە ئەمریکییەکان هەرکات هەست بەوە بکەن کە گۆڕانێک بەڕێوەیە، هەوڵ دەدەن بەخستنەژێرگوشاری، پێشی پێ بگرن.

سەرپەیڤ