کانونی یه‌که‌م 06, 2018 07:40 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : دوژمنان سەربەرزیی ئێرانیان پێ قەبووڵ ناکرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمنانی نیزامی ئیسلامی ناچارن لە بەرامبەر گەلی ئێران سەر دانوێنن، وتی: دوژمنان تووڕەن و سەربەرزیی ئێرانیان پێ قەبووڵ ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای سمنان وتی: لە ھەل و مەرجی بایکۆت دا، دەبێ ھەڕەشە بگۆڕینەوە بە دەرفەت.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: جەماوەری ئێران بایکۆت باش ئەناسن و لە مانای گوشارو بایکۆت تێ دەگەن.

سەرۆک کۆمار وتیشی: دوژمنان لە ئەفغانستان، عێراق، سووریاو لوبنان بە ئامانجی خۆیان نەگەییشتوون و دیارە لە یەمەنیش ھەر بە ئامانجی خۆیان ناگەن.

ڕۆحانی وتیشی: بێ گومان ئێران لە ئەورووپاو وڵاتانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین ھێمن ترەو ھێزی سەربازی و پۆلیس و ئاسایشتی ئێران ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان لەم بوارەدا بەکار ھێناوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد: بارستایی و توانای بەرگریکارانەی ئێران دانوستان دانوستان ھەڵناگرێ و وڵاتانی ئەورووپا ئەگەر بیانەوێت لە بارەی بارستایی و توانای بەرگریکارانەی ئێران قسە بکەن ھیچ قسەیەکمان لەگەڵیاندا نییە.

سەرپەیڤ