کانونی یه‌که‌م 10, 2018 11:54 Asia/Tehran
  • وەلایەتی : ڕاستیی سیاسەتی پیلانگێڕانەی ئەمریکا زیاتر لە هەمیشە خۆی دەرخستووە

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆکاروباری نێودەوڵەتی وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاستییەکانی سیاسەتی پیلانگێڕانەی ئەو وڵاتەی لەهەمیشە ئاشکراتر کردووە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ، "عەلی ئەکبەر وەلایەتی" ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتیی کۆڕبەندی جیهانیی بێداری ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ناوەندی کۆنگرەی جیهانی موحیببانی ئالوبەیت(ع) لەتاران، وتی: کۆمەڵە هەوڵ و کردەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشاندانی سێناریۆیەکە کە سیستەمی زاڵ بەسەر ئەمریکا نووسیویەتی وئامادەی کردووە.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: زەمان دەریخست کە لە چل ساڵی رابردوودا، ئەو ئیدیعا جیهانییەی ئەمریکا نەیتوانیوە سیاسەتەکانی بەسەر وڵاتانی دیکەدا بسەپێنێ و لەمەودواش هەر بەو شێوەیە دەبێ.

سکرتێری گشتیی کۆڕبەندی ڕابوونی ئیسلامی هەروەها وتی: خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، ئاڵای بەرگریی لە ئۆممەتی ئیسلامی مەزلومانە دەخاتەسەر شانی و هەروا بە شەکاوەیی ڕایدەگرێ.

یەکەم دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆنگرەی جیهانی موحیببانی ئالوبەیت(ع) بەئامانجی تاووتوێی ڕێگاکانی بەهێزکرانی یەکێتی، بەئامادەبوونی ژمارێک کەسایەتی هەڵکەوتەی جیهانی لە دین و ئایینە جیاجیاکان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەتاران دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ