کانونی یه‌که‌م 10, 2018 20:47 Asia/Tehran
  • قاسمی : هاووڵاتیان هەتا کاتێکی نادیار خۆببوێرن لە سەفەر بۆ گورجستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵس وکەوتی سوکانەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی گورجستان لەگەڵ خانمێکی ئێرانی، داوای لە هاووڵاتیانی ئێرانی کرد هەتاکاتێکی نادیار ، سەردانی گورجستان نەکەن.

پۆلیسی فڕۆکەخانەی تفلیسی گورجستان لەبەر هۆیەکی پڕووپوچ پێشی گرت بە چوونی خانمێکی ئێرانی بۆ فڕۆکەخانەو وێڕای گرتنی بیست کاژێریی ئەو خانمە، رەفتارێکی توندوتیژ و کەم وێنەی لەگەڵدا کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دووشەممە وتی: وەزارەتی دەرەوە بەهەستیاریەکی تایبەت بڕێک گرفت کە بۆ ئێرانیان لە سنورە زەوینی و ئاسمانیەکانی گورجستان ڕووی دا، پێوشوێن دەگرێ.

قاسمی وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران خەریکی دانوستانە لەگەڵ بەرپرسانی گورجستانی لەبارەی ڕەفتاری سوکانە لەدژ شارومەندانی ئێرانی و لەوئاراستەدا، جارێکیش باڵوێزی گورجستان بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: شارومەندانی ئێرانی خۆببوێرن لەهەرچەشنە سەردانێکی گورجستان هەتا ئێران بتوانێ لەمیکانیزمێکی دیاریکراودا هۆی ئەو گرفتەی حکومەتی گورجستان بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دروستی کردووە، ڕوون بکاتەوە.

سەرپەیڤ