کانونی یه‌که‌م 11, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا: ئەورووپا دەبێ هەوڵی زیاتر بدات بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری ئەوە بوو ئەورووپا هەنگاوی بە کردەوە هەڵگرێ لە پێناو پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس؛ "کازم جەلالی" سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران و پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری " تاریا ئانلی کرۆنبێرگ" بەڕێوەبەری بەشی کارگێریی تۆڕی ڕێبەرایەتیی ئەورووپا لە کاروباری چەکداماڵینی ئەتۆمی و ئاسایشی ئەورووپا لە تاران، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە دەسکەوتێکی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەورووپا هێنایە ئەژمار و جەختی کرد لە سەر پێویستیی هەڵگیرانی هەنگاوی باشی ئەورووپا لە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەدا.

سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا ، چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە هەنگاوێکی نائاوەزمەندانە، نامافەوانی و بە دەر لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا دیپلۆماتیکەکان زانی و راشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر ئەو کردە نائاسایی و نایاساییەی ئەمریکا بڕیاری بەپەلە و بەهەڵەی نەدا و بە پێی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی پێبەند مایەوە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تاران بەردەوام پێبەند بووە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، وتیشی: راپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، پشت ڕاست کەرەوەی پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدایە.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەورووپا لە بواری بەڕێوەبەرایەتی جیهانییەوە دەتوانێ دەورێکی سەربەخۆ لە ئەمریکا بگێڕێ، وتی: پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێ پارێزرانی دەوری ئەورووپا لە هاوکێشەکانی جیهان گەرەنتی بکات.

کرونبێرگیش بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەورووپا لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئەورووپا لە دووی دیتنەوەی  میکانیزمێکی تایبەتی دراوی (SPV) بۆ پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێرانە  و لێبڕوانە هەوڵ دەدات هەتا کۆتایی ئەمساڵەی زایینی بیگەیەنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.

 

سەرپەیڤ