کانونی یه‌که‌م 11, 2018 12:50 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ئاستی هەناردەی ئێران بۆ ئێراق

بایەخی هەناردەی ئێران بۆ ئێراق لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو نزیکەی شەش ملیار و ٧٥٧ ملوێن دۆلار بووە کە لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی رابردوو ٦٦% زیاتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕادەی هەناردەی غەیرەنەوتیی ئێران بۆ ئێراق لە هەشت مانگی ڕابردوودا بە ٧٥ ملوێن و ٢٧٠ هەزار تەن ڕاگەیەندراوە.

ئێراق لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام دووەم بازاری شت و مەک و ڕاژەکاریی هەناردەی ئێران بووە و پاش داگیرکرانی لە لایەن ئەمریکاوە زۆرێک لە پێداویستییەکانی ئێراق لە بەشی خۆراک، مەشینی سەنعەتی، کارەبا و گازی سرووشتیی لە ئێرانەوە دابین دەکرێ.

گرینگترینی ئەو شت و مەکانەی لە ئێرانەوە هەناردە دەکرێن بۆ ئێراق بریتین لە پارچە و کەرەستەکانی توربینی بوخار، "لاپەڕە، پەیجی ناسک و شریتی لاستیکی"، شیرەمەنییەکان لەوان "شیر"، "پەنیر"، "سەرشیر" و "ئایسکرێم" و کەرەستەی نێوماڵ، هەموو چەشنەکانی مادەی پاک کەرەوە، هەموو چەشنە مێوە ، سەوزە و تەڕەکاڵ.

سەرپەیڤ