کانونی یه‌که‌م 12, 2018 08:23 Asia/Tehran
  • ئێران لە ڕیزی وڵاتانی پێشەنگی بەرھەمھێنانی پاپۆڕشکێن و ئاوگەڕە

یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی بەرھەمھێنانی پاپۆڕشکێن و ئاوگەڕە لە ڕیزی پێنج وڵاتی پێشەنگی جیھانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریادار«ئەمیر ڕەستگاری» یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی « ڕوونکردنەوەی دکتۆرینی خۆڕاگری لە زانکۆی تەورێز وتیشی: ئەمڕۆکە شانازیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمەیە کە لە ئێران ھیچ بەرھەمھێنانێکی ناخۆماڵیمان نییە و ڕێکخراوە پیشەسازییەکانی سەربە وەزارەتی بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانیش ھێمای دیارو ئاشکرای ئابووریی خۆڕاگرانەیە.

دەریادار«ئەمیر ڕەستگاری» پێی داگرت: لە ئێستادا تەواوی دکتۆرینەکان، سیاسەت دانان و ئامانج دیاری کردنەکان لە سەر بنەمای بەرھەمھێنانی نیشتیمانی و توانایی لە بواری کەرەستەی بەرەڤانییە.

یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە بەرھەمھێنانی ھەموو جۆرە پاپۆڕشکێن و بەلەمی باڵدارو ڕادارنەگر بە قۆناغی خۆبژیوی گەییشتووە.

بە قسەی یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەر دەستی نوخبەو بلیمەتانی ئێرانی لە دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئەمساڵ دا ژێر دەریایی فاتح بە کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئێرانەوە پەیوەست دەبێت.

دەریادار«ئەمیر ڕەستگاری» یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران بەردەوام بەدووی تازەگەری لە بەرھەمھێنان و کەڵک وەرگرتن لە بارستایی و توانایی پیشەسازی و زانستیی خۆیەوە بووە.