کانونی یه‌که‌م 13, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی لاڤرۆف و زەریف لە بارەی سووریا

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا پێکەوە وتووێژیان کردو سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.

موحەممەد جەودادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەوی ھەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریایان لێکدایەوە.

ئێران و ڕووسیا لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵوێستێکی ھاوبەشیان ھەیە. لە قەیرانی سووریا ، ئێران و ڕووسیا بە ھاوڕێیەتی و بەشداریی تورکیا سەرپەرشتییی ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانە دەکەن.

دەرھاویشتەی سەرەکیی ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانە ، پێکھاتنی ناوچەگەلی کەم ئاڵۆزی لە سووریاو خۆش کرانی بەستێن بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای سیاسیییەوە بووە.

ڕەوتی ئاستانە تەنیا ڕەوتێکە کە بەدەر لە خواست و. دەستەڵاتی ئەمریکا قەیرانی سووریا تاوتوێ دەکات و ھەر ئەمەش خاڵی ھێزمەندو شوێن دانەری لە ڕووی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بووە.

سەرپەیڤ