کانونی یه‌که‌م 13, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ تورکیا

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری بەرەو ئانکارای پێتەختی تورکیا وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەحمود واعیزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بڕیارە لە سەردانەکەی تورکیای ئاسانکاری بکات بۆ گەشتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ئانکارا بە مەبەستی بەشداری لە پێنجەمین دانیشتنی ھاوبەشی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات.

لە سەردانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی واعیزی بۆ تورکیا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وەزارەتخانە جۆربەجۆرەکان، یاوەری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەبن.

کاربەدەستانی ئێران و تورکیا، سات و سەودایەکی ٣٠ ملیارد دۆلارییان کردووە بە بەرنامەی داھاتووی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان.

ناردەی گازی سروشتی،بەرھەمی پترۆشیمی و بەرھەمە نەوتییەکان گرینگترین کاڵاگەلی ناردەی ئێران بۆ تورکیا دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ