کانونی یه‌که‌م 17, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • خەڕازی : ئوروپا دەبێ هەنگاوگەلی بەکردەوەیی بۆ  ئامادەکردنی میکانیزمێکی دارایی لە گەڵ ئێران هەڵبگرێ

سەرۆکی ئەنجومەنی ئیستراتژیکی پەیوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : ئوروپاییەکان دەبێ هەنگاو بۆ ئامادە کردنی میکانیزمێکی دارایی لە گەڵ ئێران هەڵبگرن تا ئێرانیش میکانیزمگەلی شیاو لە گەڵ ئەو کارە ئامادە بکات .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ئێران  کەماڵ خەڕازی ڕۆژی دووشەمە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی "  ئاشتی و سەقام لە ڕۆژئاوای ئاسیا ، یەک ناوچە یەک چارەنووس " لە تاران  و لە  کۆڕی  پەیامنێراندا وتیشی :  ئوروپاییەکان  بە  وەزیری  دەرەوەی ئێران  بەڵێنیان داوە  تا کۆتایی  ساڵی زایینی  میکانیزمێکی دارایی  نێوان  ئێران و ئورووپا ناسراو بە ئێس پی وی جێ بە جێ بکەن . سیستمی ناسراو بە  ئێس پی وی  بە ئامانجی  درێژەی  هاوکاری بازەرگانی  یەکێتیی ئورپا لە گەڵ ئێران تەنانەت  سەرەڕای  بایکوتەکانی ئەمریکا  داڕێژراوە  . سەرۆکی ئەنجومەنی  ئیستراتژیکی  پەیوەندیە دەرەوەییەکانی  ئێران وتی   ئوروپا بەڵێنی  جێ بە جێ کرانی ئەو پرسەی  بە ئێران داوە و ئێرانیش هاوتەریب لە گەڵ ئەو شتەی  ئوورپاییەکان ڕادەستیان کردووە میکانیزمێک ئامادە دەکات کە بتوانێ کەڵکی لێ وەر بگرێ . خەڕازی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی  کە  ئێران خوازیاری  ئازادی خەڵک و  لاگری لە حکوومەتە سەربەخۆکانە وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی کاریگەری لە خەبات بە دژی تڕوڕیزم و لاگری لە دەوڵەتە یاساییەکانی ناوچە و بەرەنگار بوونەوەی پیلانەکان هەیە . ناوبراو   وێڕای ئاماژە  بە وەی کە جۆرێک هاوفکری لە نێوان  وڵاتانی نەیاری زاڵیەتی عەرەبستانی سەعوودی لەسەر ناوچە  دامەزراوە وەبیریشی هێنایەوە کاتی  ئەوە  گەیشتووە کە لە باتی   ڕکەبەرایەتی کردن ڕووبکاتە هاوکاری کردن و ڕێگاچارەکەیشی ئامادە کردنی میکانیزمی ئاسایشی ناوچەییە  کە هەموو  بەشداری بن .

سەرپەیڤ