کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • قاسمی : پەیوەندی باشی ئێران و ئێراق درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئێران و ئێراق سەرەڕای پەلەقاژەکانی ئەمریکا پەیوەندی دوو لایەنەی باشیان هەیە

 بارام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ڕۆژی دووشەمە  لە دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا لە گەڵ پەیامنێرانی ناوخۆی  و دەرەوەیی  لە وڵام بە پرسیاری  پەیامنێری دەرەوەی سنووری  سەبارەت بە پەرەی گوشارەکانی  ئەمریکا بۆسەر دەوڵەتی  ئێراق لە مەڕ  کەم کردنی هاوکاریە ئابورویەکانی لە گەڵ ئێران وتیشی : ئێراق دراوسێ باش و لە شەریکانی ئابووری ئێرانە  و پەلاقاژەکانی ئەمریکا بۆ کێشە نانەوە لە پەیوەندیە دوو لایەنەکان ناتوانێ  لەمپەر بخاتە بەردەم  پەیوەندی  دوو وڵات . قاسمی سەبارەت بە پاشگەز بوونەوەی  کومپانیا دەوڵەتیەکانی ڕووسیا و چین بۆ بەشداری لە گەشەی بەشی نەوت و گازی ئێران  وتی : تا کاتێ کە ئاگادارینامەی فەرمی لە لایەن  دەوڵەتەکانی بەشدار بوو بڵاونەکرێتەوە  نابێ  گرینگی بدرێتە ئەو جۆرە هەواڵانە وێڕای ئەوەی کە گوشاری ئەمریکا لە سەر کومپانیا گەورەکان زۆرە تا هاوکاریەکان لە گەڵ ئێران ڕابگرێت .  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئوپڕاسیونی  سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا وتیشی  هیچ  وڵاتێک ناتوانێ  بە بێ ئیجازەی  دەوڵەتی ناوەندی سووریا کردەوەیک لە خاکی ئەو وڵاتە  ئەنجام بدات و ئەوە سیاسەتی گشتیی کۆماری   ئیسلامی ئێرانە  ئەگەر  ئەو بابەتە لەبەرچاو نەگیردرێت  دەتوانێ  ڕەوتەکە لە وتووێژەکانی ئاستانە تووشی کێشە بکات . قاسمی سەبارەت بە  هەڵوێستی  توندی سێناتۆڕە  ئەمریکیەکان  دژی عەەربستان سەبارەت بە کوژرانی  جەماڵ خاشوقچی  و سیاسەتەکانی دژبەیەکی دوناڵد تڕەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی  تڕەمپ هەموو ڕۆژێک  بە سیاسەتێکی نەگونجاو پرسێک دێنێتە ئاراوە . ئەو پیاوە  سەبارەت بە زۆربەی  وڵاتانی جیهان ڕەفتارگەلێکی دژ بە یەکی  هەیە و لە ئینساف و مەنتیق بە دوورە . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  سەبارەت بە ڕووداوەکانی  ئەم دواییەی  فەڕانسەش وتی  پرسی فەڕانسا پرسێکی ناوخۆییە   بەڵام دەوڵەتی  ئەو وڵاتە بە دان بە خودا گرتن  دەبێ ناڕەزایەتیە  ئاشتیخوازانەکان لە کەشێکی شیاودا  بەڕێوە ببات .

سەرپەیڤ