کانونی یه‌که‌م 17, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکی: ئێران لەگەڵ پێشێلکەرانی یاسادا دانوستان ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە دوانزە خەیاڵی بەتاڵی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامی لەگەڵ یاساشکێناندا دانوستان ناکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" ئەمڕۆ دووشەممە لە ژمارەی تایبەتی توئیتەری خۆیدا بەبڵاوکردنەوەی بەشێک لە ڤیدیۆی وتووێژی لەدانیشتنی نێودەوڵەتیی دۆحە، لەبارەی دوانزە مەرجی "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، وتی: بێگومان کۆماری ئیسلامی دانوستان ناکا لەگەڵ هەرکەسدا کە دوانزە مەرج دیاری دەکا بۆ دانوستان، ئەویش پاش بەزاندنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە خۆیان لایەنگری بوون.

زەریف وتی: ئەمریکییەکان کەمێک کەمتر یاساشکێنی بکەن چونکە یاسامەندبوونیان، شتێکی نامومکینە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە تۆمەتی دەسوەردانی تاران لەکاروباری ناوچەو ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگشت وڵاتان، وتی: ئەوە ئەمریکایە کە دەست لەکاروباری ناوچە وەردەدا چونکە ئێران لەناوچەی خۆیدا ئامادە دەبێ.

زەریف وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرشوێنێک کە هێز یان ڕاوێژکاری سەربازی هەیە، لەسەر بانگهێشتنی حکومەتی ئەو وڵاتەیە بەڵام ئەمریکا بێ ئیزن لەوڵاتانی ناوچەدا ئامادە دەبێ.

دانیشتنی نێونەتەوەیی دۆحەی٢٠١٨ بەئامادەبوونی کەسایەتییە هەڵکەوتە جیهانییەکان لە دۆحە بەتەوەری کێشەو ئاستەنگەکانی ناوچەو ئاسایشی جیهانی لەرۆژانی١٥و١٦ی دیسەمبەر بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ