کانونی یه‌که‌م 18, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: رژیمی زایۆنی بەپاڵپشتیی ئەمریکا تیرۆریستان ڕێک دەخەن

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: دەم و دەزگە ئاسایشی-هەواڵگرییەکانی رژیمی زایۆنی بەپاڵپشتیی ئەمریکا، تیرۆریستان ڕێک دەخەن.

سەید"مەحمود عەلەوی" وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێستا ترۆریستان خاوەن ناوەندگەلی فێرکاریی تەیار و پێشکەوتە و جبەخانەی مەزنی چەکەمەنین، وتی: ترۆریستان جگە لە مەشقی سەربازی، خولی فێرکاری ئیتلاعاتیش دەگوزەرێنن تاکوو فێربن چلۆن پەیوەندییەکان و هاتووچۆیان لەچاوی سەرچاوە هەواڵگرییەکان بشارنەوە.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: لەبارودۆخی ئێستادا دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت وڵاتانی دورەدەست، ڕاستەوخۆ لەدژ ئاسایشی ئێران وەخۆکەوتوون و لە گرووپە ترۆریستیەکان پاڵپشتیی دراڤی، چەکئامێری و مەشق پێکردن دەکەن.

عەلەوی هەروەها لەبارەی ئامادەکارییە ئاسایشییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵی تێکدەری ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەناسینی خاڵە لاواز و بەهێزە ئاسایشییەکان، هەل و دەرفەت و هەڕەشەو گوڕەشەکان و لێکدانەوەی پرسە گەورەو ئاسایشیەکان، ستراتژیا ئاسایشییەکانی ئامادە کردووە.

 

سەرپەیڤ