کانونی یه‌که‌م 18, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • قاسمی : وتووێژ لە گەڵ پاکستان بۆ ڕزگاریی سنووروانانی ئێرانی درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : وتووێژەکان لە گەڵ لایەنی پاکستانی بۆ ڕزگاری سنووروانانی ئێرانی درێژەی هەیە و بەڵێنگەلێکیش لەو بوارەدا لە لایەن کاربەدەستانی پاکستانیەوە دراوە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  بارام قاسمی وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەمە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  ئیرادەی  پێویست لە  نێوان  ئێران و پاکستان بۆ  دامەزراندنی سنووری ئەمن لە نێوان دوو وڵات هەیە  وتیشی   کاربەدەستانی  ئێران و پاکستان  بڕوایان وایە  سنووری نوێان دوو وڵات  سنووری ئاشتی و دۆستایەتیە و دەبێ هەروا سنووری ئاشتی بمێنێتەوە . قاسمی سەبارەت بە کردەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئازادی سنووروانانی ڕفێندراو بە دەس تاقمە تڕوڕیستەکانی جەیشولوزوڵم  وتی  دوای چوونی تڕوڕیستان بۆ ناوخاکی   ئێران و ڕفێندرانی  سنووروانان وەزارەتی  دەرەوەی ئێران و بنکەکانی دیکە کاری خۆیان دەس پێی کرد و لە پەیوەندیگەلی بە دوای یەکدا لە گەڵ لایەنی پاکستانی پرسەکە پێ و شوێن گیرا . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد  بە ئیرادەیەک کە لە تاران و ئیسلتام ئاباد د ا هەیە بێ گومان شایەتی سنوورگەلێکی هێورتر لەو ناوچە دەبین و دوژمنانیش بۆ ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچە بە ئاکام ناگەن .  15 ئوکتوبری ئەمساڵ 12سنووروانی  ئێرانی کە لە ناوچەی سیفری سنووری  لە ناوچەی میرجاوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران سەقامگیر بون بە دەس تاقمکە تڕوڕیستەکان و دژە ئینقلابیی  ڕفێندران و گوێزرانەوە بۆ ناو خاکی پاکستان 22 نوامبر پێنج سنووروانی ڕفێندراو  ئازاد کران .

سەرپەیڤ