شەمخانی : ئێران لە هەر بارودۆخێک دا لاگری لە فەلەستین دەکا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران جەختی کرد لە سەر لاگری لە خۆڕاگری و نەتەوەی فەلەستین و درێژەی ناردنی یارمەتی خۆراکی و دەرمان بە خەڵکی غەززە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دیداریدا لە گەڵ مەحموود ئەلزەهار سەرۆکی کومیسیونی سیاسی و دەرەوەی پارلەمانی فەلەستین و شاندی هاوڕێ لە تاران گرینگترین ئەولەویەتی جیهانی یئسلامی بە لاگری لە ئارمانجی فەلەستین و ڕزگاری قودسی پیرۆز ڕاگەیاند . شەمخانی بە وتنی ئەوەی کە هەرجۆرە کردەوەیەک کە ببێتە بە دی هاتنی بەڵاڕێدا چوون لە ڕێبازی خەبات بە دژی ڕژیمی زایونی وەک سەرەکیترین هەڕەشەی جیهانی ئیسلام ؛ خەیانەت بە موسوڵمانەکانی جیهان دێتە ئەژمار ڕێزی گرت لە هەوڵ و تەقالای خەباتکارانی خۆڕاگری و ڕاوەستاوی خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوایی لە هەمبەر ڕژیمی زایونی . سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتیشی ئەو شتەی دەبێتە هۆی لەناو چوونی ڕژیمی زایونی ؛گەندەڵی دەروونی و بەربڵاوی سەرانی ئەو ڕژیمە و بێداری نەتەوەکان و وریایی سەبارەت بە پیلانەکان و زۆڵمگەلێکە کە ئەو ڕژیمە منداڵ کوژخە لە حەقی مڕۆڤایەتی ئەنجامی ئەدەن. مەحممو ئەلزەهار لە ڕێبەرانی هەڵکەوتە و ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماسیش بە ڕێز گرتن لە لاگریەکانی ڕێبەرایەتی دەوڵەت و نەتەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆڕگری فەلەستین وتیشی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام کاریگەر بووە . ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس هەروەها بە شەرمەزار کردنی حاکم بوونی سیاسەتەکانی دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی یئسلام کە دەبێتە هۆی دابەزینی هەستیاری سەبارەت بە فەلەستین و ئیستیفای مافی خەڵکی بێ دەرتانی وتی : بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بە هەوڵ دان بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە هۆکاری سەقام و ئاشتی لە ناوچەیە ڕێگای لاواز بوونی خۆڕاگری و هاوکاری لە گەڵ دوژمنانی جیهانی یئسلام دەپێوێ .