کانونی یه‌که‌م 24, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • زەریف: بوونی ئەمریکا لە سووریا هەر لە سەرەتاوە نایاسایی بوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا هیچکات لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش شەڕی نەکردووە وبوونی ئەم وڵاتە لە سووریا بە قازانجی نەتەوە ویا بە ڕەزامەندی دەوڵەتی سووریا نەبووە.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی مەیادین وتی: بوونی ئەمریکا لە سووریا هەر لە سەرەتاوە نایاسایی بووە وزانیاری  پێویست وبە ئەندازە  لەمەڕ گەڵاڵەی ئەمریکا لەسووریا لە ئارادانیە . دۆنالدترامپ سەرۆک کۆماری ئمەریکا ١٩ی دێسەمبەر ڕایگەیاند : سەربازانی ئەم وڵاتە بەزوویی لە سووریا دەچنە دەرێ. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بژاره ی جۆربەجۆری هەیە وتی: ئێران بە پێی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی لەم بژاردانە کەڵک وەردەگرێت. ناوبرا وتی: ئوروپیەکان دەبێ لە جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵینەکانیان لە چوارچیوەی بەرجام، بجوڵنەوە وئەگەر ئەوان هەنگاوی کردەیی هەڵنەگرن، ئێران چاوەروانی ئەوان نامێنێتەوە. زەریف لە درێژەدا  بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە وڵاتانی ناوچە نابێ لە دژی یەکتر بن بەڵکۆ دەبێ ئەمنیەتی ناوچە بەشێوەی هاوبەش دابین بکەن وتی: عەرەبستانی سەعودی دەیان ملیارد دوڵاری لە شەڕ لە دژی یەمەن خەرج کرد ، بەڵام هیچی بە دەس نەهێنا. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، لەمەڕ ئەگەریی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی سووریا یش وتی: ئێران لە نیگەرانیەکانی تورکیا لە مەڕ هەڵمەتی تیرۆریستی دەگات وهەرجۆرە هەڵمەتی سەربازی لە سووریا بەبێ رەزامەندی دەوڵەتی دەمیشق ،بۆچارەسەرکرانی قەیرانەکە یارمەتی نادات .

سەرپەیڤ