کانونی یه‌که‌م 28, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە ھەڵکرانی ئاڵای نیشتیمانیی سووریا لە شاری منبەج

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە ھەڵکرانی ئاڵای نیشتیمانیی سووریا لە شاری منبەجی ئەم وڵاتە پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە چوونی ھێزەکانی سووریا بۆ شاری منبەج وتی: ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕێزگیران لە سەروەریی نیشتیمانی و خاکی سووریا،ھەڵکرانی ئاڵای نیشتیمانیی سووریا لە شاری منبەج بە ھەنگاوێکی گرینگ لە ئاراستەی چەسپێندرانی دەستەڵاتی دەوڵەتی یاسایی سووریا لە سەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتە و ھەنگاوێکی گرینگتریش لە بواری چارەسەریی قەیرانی سووریا دەزانێت.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپای سووریا ڕۆژی ھەینی باسی گەییشتنی یەکەکانی سوپای سووریا بۆ شاری منبەج و ھەڵکرانی ئاڵای نیشتیمانیی سووریا بە بەرزایی ئەم شارەی کرد.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپای سووریا لە ئاگاداری نامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەڵێنەمەندیی خۆی لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتیمانی و چەسپاندنی دەستەڵاتی دەوڵەت بە سەر تەواوی خاکی ئەم وڵاتەدا ڕایگەیاند: گەییشتنی یەکەکانی سوپای سووریا بە منبەج لە وەڵامی داخوازیی خەڵکی ئەم شارەدا ئەنجامی گرتووە.

 

سەرپەیڤ