کانونی یه‌که‌م 29, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • ئێران چل ساڵ لە پاش سەرکەوتنی ئینقلاب

گەلی ئێران لە دەسپێکی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامییەوە تاکوو ئەمڕۆ، لە بەرامبەر هەموو پیلان و ئاژاوەگێڕییەکانی دوژمنانیەوە وەستاوە و کۆڵنەدەری خۆی بە هەمووان سەلماندووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، لە وتەکانی خۆی لە دەسپێکی ساڵی 97ی هەتاوی، یەکێک لە هۆپوهەگەرەکانی پتەوی و بەردەوامیی بەها و بایەخەکانی ئینقلابی ئیسلامی لە چل ساڵەیی نیزامی کۆماری ئیسلامی بە پێداگری و درێژەدانی ئارمانجەکانی ئینقلاب لێک دایەوە و فەرمووی: " ئێمە نەک ملهوڕیمان کردووە و نەک خۆمان لە کاروباری وڵاتانی تردا وەرداوە.

ڕێبەری مەزنی شۆرش : حیماسەتی ٩ بەفرانبار ، نموونەیەکە لە دەستەڵاتی نزامی کۆماری ئیسلامی

داوای یارمەتییان کردووە و ئێمەش یارمەتیمان داون و ئەو یارمەتییەشمان بە ئامانجێکی لۆژیکانە و بە بیرکردنەوە و حیساب کردنێکی ئاوەزمەندانەوە کردووە نەک لە ڕووی هەستەوە."

ڕۆڵ و نێوەڕۆکی ئاشتیخوازانەی نیزامی کۆماری ئیسلامی و دیاریکرانی ئەم بنەمایە لە سیاسەتی دەرەکیی ئێراندا وا دەکات کە بە دوور لە هەندێک هەلومەرجی سیاسی، بەشدارییەکی چالاکانەی هەبێ لە دەستەبەرکرانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانیدا.

بەم هەڵوێستەوە، ئێران وەکوو دەورگێڕێکی چالاک و لە چوارچێوەی سیاسەتێکی سەربەخۆ هاتووەەتە گۆڕەپانی هاوکیشەکانی ناوچە و جیهانەوە.

حیماسەتی ٩ بەفرانبار ، نموونەیەکە لە دەستەڵاتی نزامی کۆماری ئیسلامی

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ و لە سەروبەندی چلەمین ساڵوەگەڕیی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، شانازی ئەوەی هەیە کە توانیویە، ئاڵای نەفس بەرزی و دەسەڵاتی گەلی ئێران لە ناوچەکەدا هەڵبدات و پشکێکی گرینگی ببێت کە تێکشکانی تەکفیرییەکان و سەقامگیر کردنی ئاشتی.

نۆیەمی بەفرانباری ساڵی 1388  وەبیرهێنەرەوەی ڕێپێوانی بە ملوێنی گەلی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەت لە دوژمنان و وڵامی بەبڕشتانە بە ئاژاوەگێڕان بوو کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، ڕێگەی بەڵاڕێدا چوونیان، گرتەبەر.

ڕێپێوانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی هەتاوی لە شارەکانی ئێران

جەماوەری ئێران لە ڕێپێوانە ملوێنییەکەی لە نۆهەمی بەفرانباری ساڵی هەزارو سێسەدوهەشتاوهەشت(سی دیسامبەری دووهەزاو نۆ) وێڕای ڕاگەیاندنی بەرائەت و خۆ دوورخستنەوە لە ئاژاوەگێڕان لە کۆمەڵگادا،وەڵامێکی لێبڕاوانەیان دایەوە بە ئاژاوەگێڕان کە بە بیانووی گزی و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی دەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ڕێگایەکی چەوت وهەڵەیان گرتبووە بەر.

ڕێپێوانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی هەتاوی لە شارەکانی ئێران

 لەم رۆژە مێژوووییەدا گەلی هەمیشە ئامادەی ئێرانی ئیسلامی  حەماسەیەکی دیکەیان ئافراند و دوژمنانی خوا و ئایینەکەیان ناهومێد کرد .

ڕێپێوانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی هەتاوی لە شارەکانی ئێران

 رۆژی نۆی بەفرانبار لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی دا وەک رۆژی بەسیرەت بوو بە یەوموڵڵا و بۆ هەتاهەتایە، مایەوە .

 

سەرپەیڤ