پێداگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر پێویستی چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئێراق پێشێلکرانی بە تەواوی دەسەڵاتداریەتی ئێراق و سووکایەتی بە خەڵکی ئەو وڵاتە بوو .
بارام قاسمی ڕۆژی یەکشەمە وێڕای ئاماژە بە جێگیر بوونی سەربازانی ئەمریکا لە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتیشی : ئەمریکا دەبێ بگەرێتەوە بۆ ناو ماڵی خۆی و لە باتی وەها تێچووگەلێکی نابەجێ کە بووەتە هۆی توندڕۆیی و کوشتاری خەڵکی بێ دەرتان ئاوەزمەندانە بڕیار بدات کە چە کارێک بۆ خەڵکی ناوچە جیهان و تەنانەت خەڵکی ئەمریکا شیاوترە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی کردە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و وتی هێشتا گومانگەلێک لەوب ارەوە هەیە بەڵام بە سەرەنج بە هەموو کێشەکان و هەوراز و نشێوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگای ئەمریکا لە ناوچە دا نیە .