کانونی دوھەم 02, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • رۆحانی : ئەمریکییەکان ناوێرن بێتەنێو جەماوەری خەڵکی ناوچە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بەئاماژە بە سەفەری نهێنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق وتی: ئەمریکییەکان ناوێرن لەنێو خەڵکی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن دەرکەون.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان لە ساڵی٢٠٠٣دا ئیدیعایان کردبوو کە ڕزگاریدەری خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بوونە، وتی: ئەگەر ئەمریکا، عێراقی ڕزگار کردووە، لەبەرچی ترامپ سەفەری فەرمی وئاشکرای بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نەدا.

رۆحانی وتی: سەفەری لەشەوداو بەنهێنی ترامپ بۆ عێراق و جێهێشتنی خێرای ئەو وڵاتە، پێشاندەری شکست هێنانی ئەمریکا لە ناوچەیە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست: بەرپرسانی کۆشکی سپی لە ساڵی٢٠١٩ لە شکست هێنانەکانیان پەند وەربگرن و خۆ لەکاروباری خەڵکانی ناوچە بەتایبەت گەلی فەلەستین هەڵنەقورتێنن.

رۆحانی هەروەها بەئاماژە بە ئابلۆقە زاڵمانەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، وتی: چالاکییە ئابوریەکانی ئێران سەرباری زەخت وگوشاری دوژمنان، ئەرێنی و هیوابەخشە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت:  قەت ئامانجی ئەمریکییەکان لەمەڕ پێش گرتن بەهەناردەکرانی نەوتی ئێران و لێکەوتەکانی، نایەنەدی .

رۆحانی هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی توانای بەرگریی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشە وگوڕەشەی دوژمنانی بە پێویست زانی.

سەرپەیڤ