کانونی دوھەم 07, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • سەردار وەحیدی: داعش خەریکە لە ئاسیای ناوەندیی جێگیر دەبێ

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرەڤانیی نیشتمانیی ئێران، وتی: ئەمڕۆ گرووپی ڕەشەکوژی داعش خەریکە لە ئەفغانستان و ئاسیای ناوەندی خۆی جێگیر دەکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ سەردار" ئەحمەد وەحیدی" سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرەڤانیی نیشتمانیی ئێران، ئەمرۆ دووشەممە لە جڤینی جیهانیی بەرەڤانی و ئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لەتاران، وتی: رۆژاوای ئاسیا، ناوەچەیەکی زۆر زیاندیتوو لەو قەیرانانەیە کە لە چوارچێوەی داگیرکران، دەسدرێژکاری و ترۆریزمدا بەسەر ئەو ناوچەیە سەپێندراوە.

سەردار وەحیدەی بەئاماژە بە ڕاگەیێندرانی چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا، وتی: ئاشکرا نییە چوونەدەری ئەمریکا لەسوریا بەکردەوە تاچ ڕادە جێ بەجێ بکرێ، بەڵام جیا لەو بابەتە، ئەمریکا ئەمڕۆ لە سوریا شکستی هێناوەو بووە بە وڵاتێکی کەم دەسەڵات.

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرەڤانیی نیشتمانیی ئێران بەپێداگریی لەسە رئەوەی کە بارودۆخ لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لەباربووە، وتی: گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و سوریا، ڕێککەوتننامەی ئاشتیی یەمەن و دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان پێشاندەری ڕوولەباشبوونی بارودۆخ لەناوچەی رۆژاوای ئاسیایە.

سەردار وەحیدی هەروەها وتی: ئەمڕۆ هۆگریی زۆر بەرامبەر تەوەری خۆڕاگریی هەیەو ئەو تەوەرە دەسەڵاتێکی ڕوو لەگەشەی هەیەو توانیویەتی سەرکەوتنێکی کەم وێنە بەدەست بێنێ.

جڤینی جیهانیی بەرەڤانی وئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا بەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی، بەرەڤانی، ئاسایشییەکان و شارەزایانێک لە ئاسیاو ئوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لەتاران دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ