کانونی دوھەم 07, 2019 19:00 Asia/Tehran
  • ئەو جارەیان، ئێران بە سەهەندەوە، بە دەوری گۆی زەویدا دەسوورێت

پاپۆڕشکێنی سەهەند پێشکەوتووترین، پاپۆڕشکێنی هێزی زەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە دەستی ئەندازیارانی توانا و شارەزای ئێرانی چێ کراوە. ئەم پاپۆڕشکێنە هەزار و سێسەت تەن کێش و 96 ،مەتر درێژایی و پتر لە 25 گرێی دەریایی خێرایی هەیە و ئەتوانێ ڕادار و شوێنگرەکانی دوژمن ببەزێنێت و تووشی هەڵەیان بکات.

پاپۆڕشکێنی سەهەند

ئەمیر دەریادار "حسێن خانزادی" سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند:

شایەتی وەگەڕکەوتنی پاپۆڕشکێنێکی تەواو ئێرانی دیکە بووین بە توانا و بارستای باڵا و زیاتر لە ئاست پاپۆڕشکێنەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەمیر دەریادار "حسێن خانزادی" سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

ئەم پاپۆڕشکێنە بەهێزە تایبەتمەندی ڕاداربەزاندن، توانای هێرشبەری و بەرگریکاری و هاویشتنی ئەژدەر، سیستەمی مووشەکی سەرئاو و سەرئاو بۆ ئاسمان و زۆر بابەتی تریشی هەیە. هەروەها ئەم پاپۆڕشکێنە بە بێ پاڵپشتی، توانای پتر لە 150 ڕۆژ دەریاگەڕی هەیە.

پاپۆڕشکێنی سەهەند

سەهەند هەروەها ئەتوانێ کۆپتەر و هەموو جۆرە چەکێکی تایبەت بە سەر ئاو و بنی ئاو هەڵگرێت.

ئەمریکا و زلهێزەکانی دیکە قەت پێیان وانەبوو کە ڕۆژێک دەریادڵانی هێزی دەریایی ئێران بگەنە ئۆقیانووسی ئەتڵەس بەڵام ئەمڕۆکە هێزی دریایی بە توانا و دەسەڵاتێکی زۆرەوە لە هەموو دەریا و ئۆقیانووسەکانی جیهان، بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن و لە بەرامبەر هەڕەشە و گوڕشەکاندا بە دەسەڵاتەوە رادەوەستن.

پاپۆڕشکێنی "سەهەند" وەکوو پێشکەوتووترین پاپۆڕشکێنی ڕۆژئاوای ئاسیا، شەپۆلەکانی ئۆقیانووسەکان تێک دەشکێنێ تا هێمای متمانە بەخۆی ئێرانییەکان بێت. ئەمە لەڕاستیدا پیشاندەری ئەوەیە کە بایکۆتەکانی دوژمن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسڕاگەیشتنی بە دەسەڵات و زانستی ڕۆژ بۆ گەیشتن بە پێشکەوت نەبووە.

هەرئێستاکە تاقمێکی کەمی وڵاتانی جیهان توانای بەشداریان لە دەریاکانی جیهاندا هەیە. ئامادەبوونی  کۆپاپۆڕی ئێران لە چوار ڕێگای سەرەکی ئابووری جیهان لە باکووری ئۆقیانووسی هێند و ئێستاکەش پلانی هێزی دەریایی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرک و فەرمانە تایبەتەکانی لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسدا پیشاندەری توانای باڵای سەربازی ئێرانە لەدەریاکاندا.

 

سەرپەیڤ