کانونی دوھەم 07, 2019 20:50 Asia/Tehran
  • بەرپرسی پێشووی ئیسرائیل: ئێران بەهێزتر لەوەیە شکست بدرێ

یاریدەری پێشووی ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بە ڕاسپاردنی کابینەی ئەو رژیمە بە ئیلهام وەرگرتن لە سەنەدی نوێی ئاسۆی پەنجا ساڵانی ئێران، دانی بەوەدانا کە ئێران ئاڵۆزتر و بەهێزتر لەوەیە کە بکرێ شکست بدرێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، یاریدەری پێشووی ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس بەپێداگری لەسەر پاراستنی ئاسایش و هێزی بەرگریی ئیسرائیل لەساڵانی داهاتوودا، نووسی: ئێران سیاسەتی شەڕی درێژخایەنی هەتا لەناوچوونی ئیسرائیل گرتووەتەپێش.

ناوبراو ئیدیعای کرد؛ ئیسرائیل دەبێ جۆرێک ستراتژیای ئاسایشی ناوخۆیی لەبەرچاوبگرێ کە باشترین هاوسەنگی بێت لەگەڵ بەرەوڕووبوونەوەی درێژماوەی ئێران.

یاریدەری پێشووی راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی وتی: ڕێبەری شۆڕشی ئێران لەئێستاوە دەستی کردووە بە خۆڕاگرکرانی ئێران و ئیسرائیلیش دەبێ لەجیاتی سەرقاڵ بوون بە مشتومەڕە سیاسی و حیزبییەکان، هەر لەمڕۆوە ئامادەکرانی ڕێبازی داهاتوو دەس پێ بکات.

سەرپەیڤ