کانونی دوھەم 09, 2019 08:45 Asia/Tehran
  • سەردار ڕەزایی: ئاسایشی پاوەجێ لە سنورەکانی ئێران وکۆماری ئازەربایجان جێگیرە

فەرماندەری سنورڤانی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هیچ گیروگرفتێک نییە لەسنورەکانی ئێران وکۆماری ئازەربایجان و ئاسایشی پاوەجێ لەو سنورانە جێگیرە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەردار "قاسم رەزایی" رۆژی سێ شەممە لە شاری "پارس ئاباد"ی سەر بەپارێزگای ئەردەبیل(باکوری رۆژاوای ئێران) وتی: ٧٥٦کیلۆمتر سنوری هاوبەشی ئاویی و خاکی لەنێوان ئێران وکۆماری ئازەربایجاندا هەیە کە ئەو سنورانە لەباری هاوکاری و پەیوەندیی شیاو لە هێمنترین سنورەکانی وڵاتە.

سەردار رەزایی بەئاماژە بە پەیوەندیی شیاوی سنورپارێزانی دوو وڵات وتی: لەسای ئەو پەیوەندیی وهاوکارییە شیاوانە، سنورەکانی ئێران وکۆماری ئازەربایجان بوونەتە سنوری دۆستایەتی.

فەرماندەری سنورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر پاراستنی ئاسایش لەکەرتی سنووریی هاوبەش، لەدرێژەی ئاخاوتنەکەیدا وتی: ئێران وکۆماری ئازەربایجان هۆگریی و خاڵی هاوبەشی فراوانیان پێکەوە هەیە.

سەردار رەزایی بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فەرماندەرانی سنورپارێزی دوو وڵات لەمڕۆ چوارشەممە لەشاری "بیلە سەوار"ی پارێزگای ئەردەبیل، وتی: هەموو فەرماندەرانی سنورپارێزی دوو وڵات ئامادەی ئەو دانیشتنە دەبن.

 

سەرپەیڤ