کانونی دوھەم 10, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پێویستیی هاوکاری ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی جەختی کرد لەسەر درێژەی هاوکاریەکانی نێوان ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ئاستانە بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا .

 حسین جابری ئەنساری ڕۆژی پێنجشەمە لە دیدار لە گەڵ  سێرگێیی وەرشینین  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  لە موسکو جەختی کرد  : ئەرکی  ڕووسیا  ، ئێران و تورکیا پاراستنی  ڕەوتی هاوکاریەکان لە چوارچێوەی  ڕەوتی ئاستانەیە و ئەم ڕەوتە  دەبێ درێژەی هەبێت . یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی  وتیشی : هاوکاریەکانی نێوان ئێران،  ڕووسیا و تورکیا  لە چوارچێوەی  ئاستانە لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوو لێهاتوویی  خۆی سەلماندووە و دەبێ درێژەی هەبێت . ئەو دیپلوماتە  باڵا ئێرانیە  هیواداری دەربڕی  وتووێژەکان  لە موسکو زۆر شوێندانەر دەبێت و  ڕۆڵی کاریگەری  دەبێ لە بەرەو پێشبردنی  ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی  ناڤین .ناوبراو پەیوەندی نێوان ئێران و ڕووسیا  لە بوارە جۆراوجۆرەکانی لە حاڵی پەرە و گەشە زانی و وتیشی : ئاکامگەلێکی  زۆر گرینگ لە خەباتی دژە تێڕۆڕیستی  و هەروەها گەرەنتی ئاشتی و ئاسایش لەو  وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدەس هاتووە . وتووێژەکانی  ئاستانە لە ژانویەی 2017 بە داهێنانی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا  دەسپێکراوە. ئاکامی سەەرکی ئەم وتووێژانە  دامەزراندنی  ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە .  یاریدەری باڵای وەزیر ی دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی  سیاسی ڕۆژی چوارشەمە   بە مەبەستی  وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەیشتە موسکۆ .

سەرپەیڤ