کانونی دوھەم 11, 2019 08:58 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری: تاران و مۆسکۆ ڕەوشتی ڕۆژھەڵاتی ناڤینیان لێک دایەوە

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ڕووسیا چاوی بە نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسەین جابریی ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ میخاییل بۆگدانۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و ئەفریقیا ڕەوشتی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکوری ئەفریقیایان لێک دایەوە.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا ھەروەھا لە بارەی بارودۆخی سودان و لیبی و سەرزەوییە داگیرکراوەکانیشەوە وتووێژیان کرد.

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ زنجیرە دیدارێکی چالاکانە لە مۆسکۆدا بە سەر دەبات، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممەش لەگەڵ سێرگێئی وەرشینین  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو ئلێکساندەر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

جابریی ئەنساری لەم دیدارانەدا لە سەر پێویستیی پارێزران و تۆکمەکرانی ھاوکارییە سێ قۆڵییەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ھاوڕەوت لەگەڵ ھاوکارییە ھەرە نزیکەکانی تاران و مۆسکۆ پێی داگرت.

وتووێژەکانی  ئاستانە لە ژانویەی 2017 بە داهێنانی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا  دەسپێکراوە. ئاکامی سەەرکی ئەم وتووێژانە  دامەزراندنی  ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە .  یاریدەری باڵای وەزیر ی دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی  سیاسی ڕۆژی چوارشەمە   بە مەبەستی  وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەیشتە موسکۆ .

سەرپەیڤ