قاسمی : بڕیارنامەی 2231 ، بەری بە ئێران نەگرتووە لە بەرنامەی موشەکی دا
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێران گوتی : : بڕیارنامەی 2231 ، ئێرانی لە بەرنامەی موشەکیی ئاسایی ، بەرگریی و بە دەکارهێنانی زانستیی ، نەگێڕاوەتەوە .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی ، هەوڵدان بۆ داسەپاندنی بۆچوونی نادروست لە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێرانی نابەرپرسانە زانی و وتیشی : چاوەڕوانی دەکرێ فەڕەنسە لە دوپاتکردنەوەی بانگەشەی نادروستی نەیارانی رێککەوتنی ناڤۆکی خۆی ببوێرێ .
قاسمی جەختی کردەوە : بەرنامەی موشەکیی ئێران ، بەرگریانە ، ئاسایی و یاساییە و مافی سروشتیی گەلی ئێرانە .
ئاگنێس رۆن دێرموڵ وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەی کرد بەرنامەی موشەکیی ئێران لە گەڵ بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشدا ناتەبایە .