کانونی دوھەم 12, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ دانیشتنی یەکێتی کۆمەڵە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئوروپا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: پەیوەست بوونی خوێندکارانی ئێران لە هەر شوێنێکی جیهان بە بزاڤی پێشکەوتن و بێ نیاز کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیانییەکان، "جەهادی فی سبیل اللە" یە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەپەیامێکی بۆ پەنجاو سێهەمین دانیشتنی یەکێتی کۆمەڵە ئیسلامییەکانی خوێندکارانی ئوروپا کە رۆژی شەممە لەلایەن حوججەتولئیسلام "جەواد ئێژەیی" لە سەنتەری ئیسلامیی هامبورگ خوێندرایەوە، فەرمووی: خوێندکاران لەریزی سەرکەوتووترین هیواکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرمووی: ئەوەی وا هەمووان دەبێ بیزانن ئەوەیە کە بەیارمەتیی خوداوەند ئێستا بەشی زۆری خوێندکارانی ساڵانی ڕابردوو، لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەرقاڵی ئەنجامدانی کارو هەنگاوی مەزنن و چێژی خزمەت بە پێشخرانی زانست و تەکنۆلۆژیا لە نیشتمانیان بەوپەڕی وجودیان، هەست پێ دەکەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی: خوێندکاران لەهەر شوێنێکی جیهان ئەو هەلەیان بۆدەڕەخسێ هەتا پەیوەستی کەسانی بڕوادار و خزمەتکار ببن و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبیانییەکان بەتەواوەتی بێ نیاز بکەن و ئەو بزاڤە ئەوکات کە بەئامانجی ڕاستبێژانەو خودایی ئەنجام بگرێ، "جەهادی فی سبیل اللە"یە.

پەنجایەمین و سێهەمین دانیشتنی ساڵانەی یەکێتی کۆمەڵە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئوروپا ئەمڕۆ شەممە لە سەنتەری ئیسلامیی هامبورگی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ