کانونی دوھەم 12, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • بەردەوامی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێی لەگەڵ هەبوونی بایکۆتەکان

بەڕێوە بەری کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران وتی: بە پێی هەبوونی بایکۆتەکان ، هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ وڵاتانی عێراق وتورکیا بەبێ وەستان درێژەی دەبێت.

" حەسەن مۆنتەزرتوربەتی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما وتی: ئێران پارەی گازی هەناردە کراو بۆ عێراق  بە یوروو وەردەگرێت. مونتەزرتوربەتی هەروەها بە ئاماژەدان بە بەرنامەکانی ئێران بۆ پەرەی هەناردەی گاز وتی: ئێران گەڵالەگەلێکی بۆ هەناردە کردنی گاز بۆ کوەیت ، عومان وئیمارات هەیە وبە پێی بەرنامە ڕێژیە ئەنجام دراوەکان ، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازە بە کەڵک وەرگرتن لە هێلێکی گواستنەوە کە لە بن دەریاوە تێدەپەڕێی، گازی خۆی بۆ عومان هەناردە بکات. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجام ڕاگەیاند ولەماوەی دوو قۆناخ دا بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی گەڕاندەوە. ئەم بایکۆتانە بە شێوەی ڕاستە وخۆ کارێگەری لەسەر خەڵکی ئێران دا هەبووە وئەمەریکا بۆ پاسادانی بیروهزری گشتیی لەم بوارە قسەی هەڵیت وپەڵیت دەکات.

سەرپەیڤ