واعزی: سیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ ترساندن لە ئێران، کڕیاری نییە
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سیاسەتی ترساندن لە ئێرانی ئەمریکا کە بە مەبەستی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی مەرگهێن و زاڵ بوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر وڵاتانی ناوچە داڕێژراوە، هیچ کڕیاری نییە.
"مەحمود واعزی" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا وتیشی: خەڵکی ناوچە باش دەزانن کە ناکۆکی و خراپ لێک گەیشتنەکان، تەنیا لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ دراوسێکان چارەسەر دەکرێ و ئەو وڵاتانەی لە هەزاران کیلۆمەتر درووترەوە دێن بۆ ڕۆژاوای ئاسیا، تەنیا لە دووی دووبەرەکی نانەوە و هێنانەدیی ئامانجە نایاساییەکانی خۆیاندان.
واعزی بە وەبەر ڕەخنە دانی ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی لەبەر تۆمەت بار کردنی ئێران بە داکۆکی لە تیرۆریزم جەختی کرد: ئەورووپا نابێ ئەوە لە بیر کات کە ئێران دژ بە تیرۆریزمی داعشی لە ئێراق و سووریا شەڕی کرد.
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەورووپا بۆتە مەکۆی تیرۆریستان و لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بە ئاراستە کردنی داکۆکیی جۆربەجۆر، بواری چالاکیی ئەم گرووپانە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی لە ئێران دابین کردووە.
واعزی سەبارەت بە مێکانیزمی دراویی نێوان ئێران و ئەورووپا ناسراو بە "ئس پی ڤی" SPV ـیش وتی: وەدواخستن و درەنگ کردنی لە ڕادەبەرە لەم بوارەدا هیچ پاسایەکی بۆ نییە و ئێران ئەو چاوەڕوانییە لە ئەورووپا هەیە کە داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و نەیارەتی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا بکاتە هەنگاوێکی بە کردەوە و هەموو ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا بەجێ بێنێ.
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران ئێستاکە لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان چین، ڕووسیا، هیندستان و دراوسێکانی پێوەندیی زۆر باشی سیاسی و ئابووریی هەیە و تاران ماتەڵی بڕیاری ئەورووپاییەکان نابێ.