کانونی دوھەم 13, 2019 10:50 Asia/Tehran
  • کارداری پۆڵندا بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی بە ناوی "ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین" بە میوندارێتیی هاوبەشی ئەمریکا و پۆڵندا، کارداری پۆڵندا لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵە بێ ئاکامەکانی ئەم وڵاتە بۆ نانەوەی کەشی دژە ئێرانی، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە واشینگتۆن پلانی داڕشتووە بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئێران لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی فێڤرییە لە وەرشۆی پێتەختی پۆڵندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە، "ویچخ ئونلەنت" کارداری پۆڵندا لە تاران ڕۆژی شەممە بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ناڕەزایەتیی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە هاوڕێیەتیی کردنی پۆڵندا لەگەڵ ئەمریکا  بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانیی بە ناوی "ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین" بە میواندارێتیی ڤەرشۆی بەو ڕاگەیاند.

بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە کارداری باڵیۆزخانەی پۆڵندا لە تاران وتی: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دژە ئێرانیی  بە میواندارێتیی پۆڵندا هەنگاوێکی دوژمنکارانەیە لە لایەن ئەمریکاوە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و چاوەڕێی ئەوە دەکەین پۆڵندا خۆی ببوێرێ لە هاوڕێیەتی کردنی ئەمریکا لە بەڕێوە بردنی ئەو کۆبوونەوەیە.

کارداری پۆڵندایش بە ڕوون کردنەوەی هەندێ زانیاری سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە، جەختی کرد لە سەر دژە ئێرانی نەبوونی و ڕاشیگەیاند کە هەڵوێستەکانی پۆڵندا لەگەڵ قسەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی نایەتەوە.

سەرپەیڤ