کانونی دوھەم 13, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی پلەبەرزی  ئێران بە سەرۆکایەتی زەریف وەزیری دەرەوە  بۆ  ئێراق

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی شاندێکی پلەبەرزدا ئەمڕۆ یەکشەمە گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، وەزیری  دەرەوەی  ئێران لەو سەفەرە چوار ڕۆژەیەدا و دیدار لە گەڵ  کاربەدەستانی   ئێراقی و هەروەها  بەشداری  لە چەن دانیشتنی  هاوبەشی ئابووری  دوانیوەڕۆ ی یەکشەمە  گەیشتە بەغدا و لە لایەن  نەزار خیڕوڵڵا  قایم مەقامی وەزری دەرەوەی ئێراق  پێشوازی لێکرا . موحەمەد جەواد زەریف  بڕیارە  لەو سەفەردا   جگە لە وتووێژ  لە گەڵ هاوتای   ئێراقی خۆی   هەروەها   لە گەڵ بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆمار  ؛ عادڵ عەبدولمەهدی   سەرۆک وەزیر  ؛ موحەمەد  ئەلحەلبووسی  سەرۆکی پەرلەمانی  ئێراق  دیدار و وتووێژ بکات .  بەشداری  لە  دانیشتنی  گەورەی  ئابووری  بە ئامادە بوونی  چالاکانی  ئابووری  دوو وڵات  لە بەغدا  و دانیشتنی  ئابووری  سەرمایەنانەوەی  ئێران  و ئێراق  لە شاری کەربەلا  و هەروەها  سەفەر بۆ هەولێر  و سلێمانی  لە  هەرێمی کوردستانی ئێراق و دیداری  وتووێژ  لە گەڵ کربەدەستانی کوردی  ئێراقی    لە بەرنامەکانی سەفەری  چوار ڕۆژەی زەریف بۆ ئێراقە .  بەرلە سەفەری زەریف  بۆ ئێراق  بیژەن نامدار زەنگەنە  وەزیرینەوتی کوماری ئیسلامی   لە سەفەری  یەک ڕۆژەی  بۆ بەغدا   لە گەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی  ئێراق  سەبارەت بە ڕێ و ڕەسمی  دوو لایەنە  بە تایبەت  هاوکاری  لە بەشی  وزە وتووێژیان کرد .

سەرپەیڤ