کانونی دوھەم 13, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • جەختی جەھانگیری لە سەر توانایی ئێران لە نێو وڵاتانی ناوچەدا

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەمریکییەکان لە ڕووی بێ تواناییەوە لە وڵاتێکی ئەورووپی دا کۆبوونەوەیەکیان بە ناوی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و بە تەوەرەی ئێرانەوە بەرپا کردووە کە بەشکو بتوانن گەلی ئێران لە ھەمبەر خواستی خۆیاندا بە چۆکدا بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە ئاھەنگی بەھرەوەرگرتن لە گەڵاڵە پیشەسازی و ژێرخانییەکان لە کاشانی ناوەندی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی پیلانی ئەمریکا لەمەڕ پێشگرتن بە ناردەی نەوت و ھاوردەی کاڵا بۆ ئێران، وتی: ئەمرۆکە ئەمریکییەکان لە بەرەو.ڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلی ئێران تووشی گرفت ھاتوون و بە واتای ڕاستەقینە شەڕێکی ئابوورییان دژی گەلی ئێران وەڕێ خستووە.

جەھانگیری وتیشی: ئەمریکییەکان ھەر بایکۆتێک کە پێییان کراوە بە سەر گەلی ئێرانیان سەپاندووە، بە جۆرێک کە زۆرێک لەو کۆمپانیاگەلەی کە بە نیازی سەرمایەدانان لە ئێراندا بوونە، خستووەتە بەر ھەڕەشەو یان تەماح وەبەرنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێراندا کار نەکەن.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمڕۆ ئێران لەچاو وڵاتانی دیکەی ناوچەکە خاوەنی تواناییەکی پیشەسازییانەی ھەرە باشە.

مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ھەینیی ڕابردوو باسی بەرنامەی واشێنگتۆنی کرد بۆ بەڕێوە بردنی دانیشتنێک بە تەوەرەی ئێرانەوە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٣و١٤ی فڤریە لە وەرشەوی پێتەختی پۆڵۆنیا.