کانونی دوھەم 14, 2019 10:29 Asia/Tehran
  • زەریف: کەس بۆی نییە دەستتێوەردانی پەیوەندیی نێوان تاران وبەغدا بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق وتی: پەیوەندیی ئێران و عێراق زۆر پتەوەو ڕێگە بەکەس نادەین دەستتێوەردان بکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە پاش دیدار لەگەڵ "محەممەد عەلی حەکیم" هاوشانی عێراقی خۆی لە بەغدا، وتی: پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیاداو هاوکاری لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە وێنەی تەوەر و بابەتە باسکراوەکان لەو چاوپێکەوتنەدا بووە.

زەریف وتی: دوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش هاوپێوەند بەگەمییەوانی و سەرچاوە ئاویەکانی ئەروەندرود و شەتولعەرەب لەنێوان دوو وڵاتدا. زەریف هەروەها وتی : ئێران داکۆکی دەکا لە هەوڵەکانی عێراق بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی جیهانی عەرەب لەگەڵ سوریاو گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆمکاری عەرەب.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ لەروانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، مەترسیی سەرەکی بۆ ناوچە، داکۆکی لە رژیمی زایۆنییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و ئامادەبوون لە سێ کۆبوونەوەی تیجاریی چالاکوانانی ئابووریی کەرتی تایبەتی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی و کەربەلا، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ