کانونی دوھەم 14, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ بنیاتنانەوەی سووریا بە گواستنەوەی تەکنولۆژیای  نوێ

سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ئامادەیی تارانی بۆ گواستنەوەی تەکنولۆژیای نوێ بۆ سووریا بە مەبەستی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە " سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای  ئیسلامی ئێران لە دیداری فەیسەڵ ئەلخوری سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی  پەرلەمانی سووریا  لە دیمەشق وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی پەیوەندی دوو لایەنە لە دۆخی هەستیاری هەنووکەییدا  هیواداری دەربڕی : سەرکەوتنی سووریا بە سەر تڕوڕیزم سەرکەوتنگەلی ئابووری بە دواوە بی . فەیسەل ئەلخوری  سەرۆکی کومیسیونی  ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی سووریاش  لەو دیدارەدا  وێڕای جەخت کردن لەسەر  قوول بوونی پەیوەندی مێژوویی  ئێران و سووریا و لاگری دوو وڵات لە یەکتر لە هەمبەر قەیرانە دەرەوەییەکان وتیشی : ئامانجی سەفەری شاندی  ئێرانی بۆ دیمەشق بو پتەو بوونەوەی پەیوەندیە پەرلەمانیەکانی نێوان دوو وڵات ،  بەئاکام دەگات . شاندی پەرلەمانی ئێران بە سەروکایەتی حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ڕۆژی یەکشەمە سەردانی سووریای کرد . شاندی پەرلەمانی ئێران لەو سەفەرەدا بڕیارە وێڕای دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی سیاسی سووریا سەبارەت بە پەرەی هاوکاری پەرلەمانی و بەرزبوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و سووریا دوای شکستی گرووپی تڕوڕیستی داعش وتووێژ بکات .

سەرپەیڤ