کانونی دوھەم 14, 2019 18:21 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدار لەگەڵ "محەممەد حلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبەغدا ئاماژەی کردە پەیوەندیی شیاوی دوو وڵات بەتایبەت پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی ساڵانی ڕابردوو و وتی: سەردانی حەوت ملوێن ئێرانی وعێراقی لە ساڵدا لە وڵاتانی یەکتری، پێشاندەری لێک نزیکبوونی دوو گەلی مەزنی ئێران و عێراقە.

"محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەو دیدارەدا بەئاماژە بە مێژوو و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو وڵات، ڕێزی گرت لە دەورگێڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتیدانی گەلی عێراق لەشکست هێنان بەداعش و جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لەبواری جیاجیاو بەتایبەت بواری ئابووری.

هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆک فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی عێراق ، روانگەکانیان سەبارەت بە بەهێزکردن و بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و داکۆکی کردن لێیان، هێنایە ئاراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و ئامادەبوون لە سێ جڤینی بازرگانیی چالاکوانانی ئابووریی کەرتی تایبەتی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی وکەربەلا، گەیشتە عێراق.

زەریف تائێستا لەگەڵ محەممەد عەلی حەکیم هاوشانە عێراقییەکەی، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی دیداری کردووە.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش دیدار ووتووێژ بکات.

سەرپەیڤ