ئایەتۆڵڵا ئامولی لاریجانی : ئەمریکا بۆ هەڵاتن لە شکستەکانی خوی هەوڵ ئەدات
سەرۆکی هێزی دادی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا وتی : هەوڵگەلی دژە ئێرانی ئەمریکا بە ئامانجی پاساو کردنی شکستەکانی بەدوای یەکی ئەو وڵاتە ئەنجام دەبێت .
بە گوێرەێ ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ئایەتۆڵڵا ئامولی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنی بەرپرسانی پلە بەرزی داد وتی : پیلانەکانی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو دژی ئێران بە گشتیی پڕوپاگەندەیی و لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونی دەروونیە . ئایەتۆڵڵا ئامولی لاریجانی بە وتنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی پان بە توانایی بەرز زانستی و خاوەنی ئیمکاناتی مادی و مەعنەوی بەرفراوانە وتیشی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەو توانییگەلە ، ئەمریکا و پیلانەکانی شکست ئەدات . سەرۆکی دادی ئێران وتیشی ئێران وڵاتێک نیە کە ئەمریکا کەڵکی لێ وەربگرێت و دواییش بە هاسانی بڵێت کە ئەگەر لە ئێوە لاگری نەکەین دوو هەفتەش دەوام ناهێنن .