کانونی دوھەم 15, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی  باڵوێزی هۆڵندا بۆ وەزارەتی دەرەوەی  ئێران

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەلاماری ژومارێک لە ئەندامانی دژە شۆڕش و جیاوازی خواز بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاهە،باڵوێزی هۆڵندا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بانگ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی میدیایی  وەزارەتی دەرەوە، ژاک لویی ورنر، باڵوێزی هۆڵندا لە تاران ڕۆژی دووشەممە  بۆ سەر وەزارەتی دەرەوە بانگ کرا و ئەو پەڕی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو ڕاگەیاند.

سەرۆکی ئیدارەی  یەکەمی ڕۆژاوای ئەورووپای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕوودانی پەلاماری هاوچەشن لە ڕابردوو و هەوڵ نەدانی بەبڕشتانە و پێشگیرانەی پۆلیس و کاربەدەستانی دادی هۆڵندا،  داوای هەوڵی جیدی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی  بەڵێنەکانی لە کۆنوانسیونی 1961ی ڤیەنا و دابین کردنی ئاسایشی باڵوێزخانە و دیپلوماتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە لاهەی کرد  .

باڵوێزی هۆڵندا لە تارانیش وێڕای پەژارە دەربڕین  لە پەلاماری ژومارێک لە ئەندامانی دژە شۆڕش و جیایی خواز بۆسەر باڵوێزخانەی  کوماری ئیسلامیی ئێران لە لاهە، ڕاپۆرتێکی  لە کاردانەوە و هەوڵی پۆلیسی  ئەم وڵاتە بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە، پێشکەش کرد .

 پەلامار بۆسە باڵوێزخانەی ئێران لە لاهەی هۆڵندا ڕۆژێک دوای ئەوە ئەنجام بوو کە یەکێتی ئەورووپا بە پێی ئیدیعاکانی دانیمارک، یەکەم خولی  بایکۆتەکانی بەدژی ئێرانی دوای جێبەجێ کرانی بەرجام ، داسەپاند  .

دانیمارک  سییەمی ئوکتوبەری 2018 بێ رادەست کردنی هیچ بەڵگەیەک، تارانی بە هەوڵدان بۆ  ئەنجامدانی پەلامار لە نێو خاکی خۆی تۆمەتبار کرد  بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ئیدیعایەی  ڕەت کردەوە.

هەرلەم حاڵەدا بنیامین نتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاشکرایی ڕایگەیاند  ئیسرائیل لەڕەوتی دۆسیەسازکرانی دانیمارک بە دژی ئێران دەوری ڕاستەوخۆی هەبووە.