سەتەلایتی هاوێژراوی ئێران ، نەکەوتە خولگەی زەوی
کانونی دوھەم 15, 2019 16:36 Asia/Tehran
وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژی ئیتلاعاتی ئێران لە بابەتێک لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی ، بەرنامەی دانانی سەتەلایتی چێکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکەوتە خولگەی زەوین.
لێکدانەوەی شیناوەرد، باشتر بوونی توانایی چاوەدێری بەسەر خاک وخۆڵ، ئاگربەربوون لە زەوینەکانی کشت و کاڵی ، وێنەگرتن لە زەوین و
پێوانی تیشکە گەردوونییەکان بۆ لێکدانەوەی کارتێکەری تیشکە گەردوونییەکان لەسەر هەڵس و کەوتی سەتەلایت لە نموونەی ئەرکی ئەم سەتەلایتە بوو .
محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: بەرنامەی چێکران و هاوێژرانی سەتەلایت لە ئێران زۆر بە هێزەوە درێژەی دەبێت.