جەهانگیری : لە هەڵس وکەوتی ئەورووپا لەبەرامبەر بەرجام ڕازی نین
کانونی دوھەم 16, 2019 18:28 Asia/Tehran
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : بە هیچ لەونێ لە هەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان لەبەرامبەر بەرجام رازی نین ، ئەوان ئەیانتوانی بەبڕشتانە تر بجووڵنەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبونەوەی هاوبەشی ئەمڕۆی کۆڕی دەوڵەتن لەگەڵ پارێزگاران وتی : هەروەها هەوڵی ئەورووپییەکان لە باری هەڵوێست گرتنی سیاسی لەبەرامبەر داکۆکی کردن لە بەرجام و چوونەدەری ئەمریکا، جێی ڕەزامەندییە.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئەورووپییەکان بە هیچ لەونێ وایان بیرنەدەکردەوە کە سەربەخۆیی ئەوان لە بواری بانکی و ئابووری لە بەرامبەر ئەمریکا خەوشێندرابێت کە هەندێ لە کومپانییەکانیان ناچار بن لەجیاتی پەیڕەوی کردن لە بڕیارەکانی ئەورووپا لە سیاسەتەکانی ئەمریکا پەیڕەوی بکەن .