ئێران سەرەخۆشی لە دەوڵەت و گەلی کێنیا کرد
کانونی دوھەم 16, 2019 19:34 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی تیرۆریستی لە نایرووبی ، ئەم ڕووداوەی لە دەوڵەت و گەلی کێنیا، سەرەخۆشی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم هەڵمەتە نامرۆییە هاوخەمی دەربڕی .
لەبەر پەلاماری تیرۆریستی تاقمی شەباب بۆسەر یەکێک لە گەڕەکەکانی نایروبی پێتەختی کێنیا، پازدە کەس کوژران .