کانونی دوھەم 17, 2019 09:47 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ئێران بۆ وەلانانی ڤیزەی بازرگانی لەگەڵ عێراق

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەگەر بێتوو لایەنی عێراقیش ڕەزامەند بێت، ڕێککەوتننامەی وەلانانی ڤیزەی بازرگانی لە نێوان ھەردووک وڵات ھاوکات لەگەڵ سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەغدا واژۆ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف شەوی پێنج شەممە لە نێو کۆڕی سەرۆک ھۆزەکانی کەربەلاو بابل لە شوێنی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلا بە دەربڕینی ئەمەی کە وەلانرانی ڤیزە بە شێوەی یەک لایەنە ڕێی تێ ناچێت و دەبێ دوولایەنە بێت، وتیشی: ئێران بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە ئامادەیە.

زەریف ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەیوەندیی ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق ڕەھەندێکی قوڵی مێژوویی و کلتووریی ھەیە، وتیشی: ھیچ دەستەڵاتێک ناتوانێت ئەم دوو نەتەوەیە لێک جیا کاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ ئاست و بەرتەسکییەک بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی دۆست و برای عێراق دانانێت. 

زەریف ھەروەھا لە سەر پێویستیی ھاوکاریی نێوان ئێران و عێراق لە خەباتی دژی بناغەکانی تیرۆریزمی تەکفیری بە تایبەت لە ھەردووک بواری ھزری توندئاژۆیانەو دەستکورتی پێی داگرت.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی و ئامادە بوون لە سێ کۆبوونەوەی بازرگانیی ھەڵسوڕاوانی ئابووریی کەرتی تایبەتیی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی و کەربەلا گەییشتە عێراق. 

 

سەرپەیڤ