کانونی دوھەم 17, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • جبللی : ئەمریکا بەرپرسی باری تەندروستیی مەرزیەی ھاشمییە

یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنووری لە بارەی باری تەندروستیی مەرزییەی ھاشمییەوە وشداریی دایە ئەمریکا.

کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلعالەم لە ھەواڵێکی ئانەھادا ڕایگەیاند: پەیمانی جبللی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنووری لە پرێس کۆنفرانسێکدا پێی داگرت: ئەمریکا بە بەرپرسی باری تەندروستیی مەرزیەی ھاشمی دەزانین و خوازیاری ئازاد کرانی ناوبراوو اێبوردنخوازیی فەرمیانەی ئەمریکاین لە بەر ھەڵس و کەوتی ناشایست و نامرۆڤانەیان لەگەڵ ناوبراودا.

جبللی جەختی کرد: ئێمە بەردەوام ڕەوشتی مەرزیەی ھاشمی پێ و شوێن دەگرین و لە مافی ناوبراو بەرەڤانی دەکەین.