کانونی دوھەم 17, 2019 17:42 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ دەستبەجێ مەرزییەی ھاشمی ئازاد بکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرداری ئەمریکا لە مەڕ گرتنی پێشکەشکارە بە ڕەگەز ئەمریکییەکەی کەناڵی پرێس تی ڤیی بە ھەنگاوێکی سیاسیانە و قەبووڵ نەکراو و ھەروەھا پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەبڕین زانی و وتی: ئەمریکییەکان بەبێ کات بە فێڕۆدان دەبێ ئەم کایە سیاسییە کۆتایی پێ بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی قۆڵبەستکرانی مەرزییەی ھاشمی پەیامنێرو دایکیۆمێنت سازو وێژەری بەڕەگەز ئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤی لە لایەن ئەمریکاوە وتی: مەرزییەی ھاشمی بە سەرنجدانی ئەوەی کە ھاوسەری شارومەندێکی ئێرانییە بۆخۆشی وەک شارومەندێکی ئێرانی دێتە ئەژمار و لەم ڕووەوە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە لە مافی شارومەندانمان بەرەڤانی بکەین.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھاشمی پەیامنێرێکی فەرمییە و ژیان و ئەرکێکی دیاریکراوی ھەیە.

پۆلیسی ئەمریکا «مەرزییەی ھاشمی» پەیامنێرو دایکیۆمێنت سازو وێژەری بەڕەگەز ئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤیی کە بۆ سەردانی بنەماڵەکەی سەردانی ئەمریکای کرد بوو بە بێ ھیچ جۆرە تۆمەت و تاوانێک قۆڵبەست کردووە.

سەرپەیڤ