کانونی دوھەم 17, 2019 17:42 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: سنوورەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ڕیزی ھێمن ترین سنوورەکانن

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:سنوورەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان سنوورگەاێکی ھیمن و پاوەجێن و ئەم ھێمن بوونەش بەستێن خۆشکەری ھاتوچۆی دڵنیای خەڵکی ھەردووک وڵاتەکە و ئاڵووێژی بازرگانییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەرداری سەرلەشکر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە بە ئامادە بوونی پەیامنێرانی ئێرانی و ئازەربایجانی لە بکودا بەڕێوە چوو، وتیشی: بە ھاوکاریی نزیک و پەیوەندیی بەربڵاوی پێکھاتەی سنووروانیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سنوورەکانی دوو وڵات ھێمن ترو پاوەجێ تر دەبن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە پەرە پێ دانی ڕاگوزەری گواستنەوەی باکوور بۆ باشوور و ڕاپەڕێندرانی پاشماوەی پرۆژەگەلێکی وەک ڕێگای ئاسنی ڕەشت-ئاستارا دەتوانین شایەتی پەرە سەندنی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات بین.

،سەرداری سەرلەشکر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بۆ ئێران پارێزرانی سەروەریی خاکی وڵاتی ئازەربایجان بابەتێکی حاشا ھەڵنەگرەو پرسی قەرەباغ و بابەتگەلێکی وەک داگیرکرانی سەرزەوییەکانی کۆماری ئازەربایجان دەبێ بە وتووێژی دوولایەنە چارەسەر بکرێت و لە ھەر حاڵ دا داگیرکران و بەردەوام کرانی داگیرکاریی سەرزەوییەکانی کۆماری ئازەربایجان و ھەڵوەدا بوونی خەڵکی ئەم سەرزەوینە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای قەبووڵ نییە.

سەرداری سەرلەشکر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئاسایشت، سەقام، ئەھوەنی و پێشکەوتنی وڵاتی دراوسێ و برای ئازەربایجان دەبێتە ھۆی خۆشحاڵ بوونی خەڵکی ئێران و بە ھیواین ئەم سەقام و ئاسایشتە بەردەوام بێت و ئێران بۆ دابین کرانی ھەرچی زیاتری ئاسایشتی کۆماری ئەزەربایجان لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک کەمتەرخەمی نانوێنێ.

سەرلەشکەر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنێکی فەرمیانەی زاکر حەسەنۆف وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا گەییشتە باکوی پێتەختی ئازەربایجان.

سەرپەیڤ