فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران : شکستی ئەمریکا بە یەکێتی ئەرتەش و سوپا مسۆگەر دەبێ
فەرماندەری گشتی ئەرتەشی ئێران گوتی : دوژمنانی ئیسلام، ئینقلابی ئیسلامی و ویلایەتی فەقیەیان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان تاکوو گومان پێک بێنن لە سەرکەوتن و کارامەیی یان دا.
ئەمیر سەرلەشکەر "سەید عەبدۆرەحیم موسەوی" فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ پینجشەممە، بەرەڤانی لە ئیسلام، بەرەڤانی لە ویلایەتی فەقیە، شۆرشی ئیسلامی و بەرگری لە مەقامی مەزنی رێبەری بۆ هەمووان وەک کردەوەیەکی پێویست زانیوە و گوتیشی: دوژمنان ڕەنگە شوبهەیەک بەدی بینن کە لە ڕواڵەت وڵامدانەوەی دژوار بێت ، بەڵام قوتابخانەی عاشوورا ڕێگای بە ئێمە نیشان داوە.
فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران کەشی مەجازی زۆر بەربڵاو و تێکەل پێکەڵ زانی و جەختیکرد: ئەستەکباری جیهانی بە ڕێبەری ئەمریکای تاوانکار، بەریتانیای چەوتکار ، ڕژێمی زایۆنی و مۆنافقینی ڕووڕەش دەبێ بزانن کە گەلی مەزنی ئێران دەستبەرداری ئیسلام و ئینقلابی ئیسلامی نین.
ئەمیر سەرلەشکەر موسەوی نانەوەی ناکۆکی نێوان ئەرتەش و سوپای لە وینەی گرنگترین ئامانجەکانی دوژمنان زانی و گوتی: هەموو کەشی مەجازی دەبێ لێوانلێو بێت لە یەکێتی و برایەتی سوپا و ئەرتەش تا کوێر بێت ئەوکەسەی ناتوانێ یەکێتی ئەرتەش و سوپا ببینێت؛ ئەرتەش و سوپا دەستیان لە دەستی یەکترە تا ئەمریکا شکست بدەن و ڕژێمی نگریسی زایۆنیستی لەناوبچێت.