کانونی دوھەم 20, 2019 18:20 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ئێران وڵاتێکی سەربەخۆ لەجیهان و کڵێڵی زێڕینی ناوچەیە

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران وتی : ئێران تەنیا وڵاتی سەربەخۆی جیهان لەنێوان وڵاتانی ڕوولەگەشە و کڵێڵی زێڕینی ناوچەکەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی ئەکبەر ساڵحی  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نۆیەمین کۆبوونەوەی  غەززە هێمای خۆراگری، وتیشی : شۆڕشی ئیسلامی توانیویەتی  هێزمەند بێت و خۆڕاگری بخاتە بوارێکی دروستەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکی لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی جان بولتون  ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی  ئێران هەر ڕاپۆرتێک کە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەدا، دروست نییە و زانیاری هەڵە دەدات،وتی : بەڕێز بولتون  تائێستا قسەیەکی ڕاستی نەکردووە.

ساڵحی سەبارەت بە پیشەسازی ناڤۆکی ئێران پێداگری کرد:  باڵی پیشەیی ناڤۆکیی ئێران ئەمەیە کە ئێمە  گەیشتووینەتە بەرایی ئەم تەکنۆلۆژییە لەسەر هەوڵی ئەندازیارانمان و لەم تەکنۆلۆژییە کەسێک یارمەتی ئێمەی نەداوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە بەرجام وتی : بڕیار لەسەر مانەوە یان نەمانی  ئێران لەبەرجام لەلایەن کۆڕی چاوەدێری بەسەر  بەرجام دەگیردرێ ئەوان پرس و گۆڕانکارییەکان لێک دەدەنەوە و بە پێی بەرژەوەندی و سەروەری نەتەوەیی، بڕیاری پێویست لە کاتی شیاو دەگرن.

سەرپەیڤ